کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا له‌ ٥٠٠ هه‌زار كه‌س

اخراج هزاران مهاجر با استناد به شیوع کرونا از آمریکا 2

اخراج هزاران مهاجر با استناد به شیوع کرونا از آمریکا 2

ویرووسی کۆرۆنا تا ئێستاش بێ ئەوەى چارەسەرێک بۆ وەستاندنى یاخود کەمکردنەوەى بدۆزرێتەوە، بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەدایه‌ و لە ئەمریکاش ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا له‌ ٥٠٠ هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێت.
بەپێى داتاکانى زانکۆى جۆنز هۆبکینز، ژمارەى توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تا به‌یانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاكه‌لێوه‌، گەیشتووەتە ٥٠١ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌س و لە هەموو جیهانیشدا توشبون بەم ویرووسه‌ گەیشتووەتە، یه‌ك ملیۆن و ٦٩٨ هه‌زار و ٦٢٦ کەس. بەم پێیە تا ئێستا ئەمریکا لە ریزبەندى یەکەمین وڵاتدایە بۆ تۆمارکردنى زۆرترین حاڵەتى توشبون و دواى ئەمەریکاش هەریەک لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه‌ دێن کە لەم سێ وڵاتەش زیاتر لە چوارسه‌د هەزار کەس توشى كۆرۆنا بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەپێی دوا ئامار سەبارەت بەرێژەی توشبوانی کۆرۆنا ویلایەتی نیویۆرک لەئەمەریکا زیاتر لەهەر ولاتێکی دیکەی جیهان توشبوو بە ویرووسی کۆرۆنای تێدایه‌ و قوربانییانی ئه‌م ویرووسه‌ گۆڕی بەکۆمەڵ ئامادە دەکرێت.