به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی سه‌رووكانی سه‌ر به شارستانی پیرانشار به ناوی عه‌بدۆڵڵا ئاژیر پاش ئازادی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.
چل ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌بدۆڵڵا ئاژیر، شاخه‌وانی خه‌ڵكی پیرانشار به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ڕۆژی ٣٠ گوڵان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه. سیسته‌می ئیمه‌نی ئه‌و به‌ندكراوه پاش ئازادی له زیندان تووشی كێشه بووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، تووشی فه‌له‌جی جه‌سته‌یی و له‌كاركه‌وتنی زمان، مێشك و بینایی ده‌بیت. به وته‌ی چالاكانی مه‌دنی پیرانشار، چه‌ندین تاقیكردنی پزیشكی له سه‌ر عه‌بدۆڵڵا ئه‌نجام دراوه به‌ڵام كادری ده‌رمان هێشتا هۆكاری تووشبوونی ناوبراویان به‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه نه‌زانیوه.