ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له كشمیر له‌ژێر چاودێری هێند، سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پولیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، هێزه‌كانی پولیس به گازی فرمیسك ڕێژ و چه‌كی بادی به‌ڕه‌و خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان كرد. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه به‌دوای خۆپیشاندانی چه‌ندین هه‌زار كه‌سی له “سرینگر” شاری ئه‌سڵی ئه‌یاله‌تی جامو و كشمیر ده‌ستی پێكرد. شایانی باسه، له شاره‌كانی ئه‌سڵی له سه‌رتاسه‌ر ناوچه‌ی جامو و كشمیر بڕیاری نه‌هێشتنی كۆبوونه‌وه و هاتووچۆ له شه‌ودا جێبه‌جێ كراوه.