میدیاکانی تایوان رایانگەیاندووه، لە دانیشتنی ڕۆژی ههینی پەرلەمانی ئهم وڵاته، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو و بەشێک لە پەرلەمانتاران سندوقی دەنگدانیان شکاندووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەهۆی هەڵبژاردنی یاریدەدرێکی باڵا لە دانیشتنی ڕۆژی ههینی پەرلەمانی تایوان، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە ئەو بابەتەیان بە “جیاکاری” ناوبرد و بەهۆیەوە پێکدادان لە نێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو. شایانی باسه، بەشێک لە پەرلەمانتارانی حیزبی “سەرهەڵدان” رێگریان لە پڕۆسهی دەنگدان کردووه و هەر بۆیە گرژی دروستبوو و پەرلەمانتاران کەوتنە شەڕ و پێکدادان لە نێوان یەکتریدا و چەند پەرلەمانتارێکیش سندوقی دهنگهكانیان شکاندووه.