ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پۆلیسی بێلارووس ڕۆژی شه‌ممه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌رانی دژبه “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له شاری مینسك پایته‌ختی ئه‌م وڵاته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه لانیكه‌م ٧٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون. لۆكاشێنكۆ كه له لایه‌ن نه‌یارانییه‌وه به “دوایین دیكتاتۆری ئۆرووپا” ناوزه‌د كراوه، له‌م دواییانه‌دا به گۆڕینی فه‌رمانده‌كانی ده‌زگای سه‌ركوت، داوای لێ كردوون كه به توندی به‌ره‌وڕووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه.
