ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه، له ئه‌نجامی هێرشی سنوورپارێزانی یونان بۆ سه‌ر ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه له سنووری یونان و توركییه گیریان خواردووه، ژماره‌یه‌ك له په‌ناخوزان برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر په‌ناخوازان. به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، به سه‌دان په‌ناخواز له‌ژێر كاریگه‌ری گازی فرمێسك‌ڕێژ به سه‌ختی برینداربوون.