کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان سپا و گرووپێكی نه‌یاری ڕژیم له‌ چلچه‌مه‌

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان سپا و گرووپێكی نه‌یاری ڕژیم له‌ چلچه‌مه‌ 2

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان سپا و گرووپێكی نه‌یاری ڕژیم له‌ چلچه‌مه‌ 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە “چلچەمە”ی دیواندەرە دەرگیر بوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای  حەمزەی سپای پاسداران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، یه‌كێك لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، وێڕای دوو ئەندامی دیكه‌ی سپا، لەم تێکەڵچوونەدا کوژراون.هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاندووە کە ئەم تێکەڵچوونە لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ڕوویداوه‌، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی ئەم تێكهه‌ڵچوونه‌ی نەگرتووە ئەستۆ.