له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی میانمار، هێزه‌كانی پۆلیس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی فێورییه، بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی به حكوومه‌تی نیزامی، له گولله‌ی پلاستیكی و تۆپی ئاوپژێن كه‌ڵكی وه‌رگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا لانیكه‌م ٤ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ر كار لابردنی ئانگ سان سووچی، ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان. ئه‌رته‌شی میانمار له وڵام به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، حكوومه‌تی نیزامیی ڕاگه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه كه ده‌كه‌ونه ژێر چاوه‌دێریی ئه‌منییه‌وه.