له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێكی دژه ده‌وڵه‌تی له ئۆگاندا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٧ خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی ئۆگاندا بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان و كۆتایی هێنان به‌م خۆپیشاندانه، هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شیان ڕه‌وانه‌ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته كردووه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولله‌ی جه‌نگی و ماشێنی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.