ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی یونان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی نۆوامبر به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌رانێك كه بۆ ڕێزگرتن له ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی خوێندكاران له ساڵی ١٩٧٣ هاتبوونه سه‌ر شه‌قام، كه‌ڵكیان له گازی فرمێسك‌ڕێژ، نارنجۆكی سه‌وتی و ماشینی ئاوپاش وه‌رگرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٧ی نۆوامبری ساڵی ١٩٧٣ بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی یونان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژوویه‌كی تاڵه كه له‌و ساڵه‌دا، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به توندی سه‌ركوت كران. له‌و ڕۆژه‌دا، گرووپێكی گه‌وره له خه‌ڵكی یونان كه زۆربه‌یان خوێندكار بوون، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕژیمی دیكتاتۆری ژێر پشتیوانی ئه‌مریكا، له شاری ئاتێن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پاشان له زانكۆی “پۆلی تێكنیك”ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه. هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌و كاتی یونان له‌كاردانه‌وه به‌م ڕاپه‌ڕینه، تانكه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م زانكۆیه كرد و له ئه‌نجامی ئه‌م سهركوته خوێناوییه، ٢٤ كه‌س له ناڕازییان كه زۆربه‌یان دانشجوی زانكۆی پۆلی تێكنیك بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.