ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له كه‌ربه‌لا، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی پاره‌كه له شاره‌كانی عێراق، له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمی ئێعتڕازییان وتووه‌ته‌وه. شایانی باسه، به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه ئاماده بوون و به باتۆم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌وری نوێی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته ده‌ستی پێكردووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له خۆپیشاندانه‌كانی پاره‌كه زیاتر له ٥٠٠ كه‌س به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژرابوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ده‌وڵه‌تی “مسته‌فا كازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌م وڵاته هه‌تا ڕێكه‌وتی چواری گه‌ڵارێزان، مۆڵه‌تی هه‌یه كه ته‌رحه‌كانی به‌مه‌به‌ستی چاكسازیی له‌م وڵاته به‌ڕێوه ببات.