کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ عێراق

درگیری های خونین بین معترضان و نیروهای

درگیری های خونین بین معترضان و نیروهای

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌ز، ٢٤ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ناسرییه‌ی عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كاربه‌ده‌ستانی عێراق هه‌روه‌ها باسیان له‌ پێكهێنانی یەکەیەکی تایبەتی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان له‌ پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردووه‌. هاوكات هه‌واڵنێریی روویتێرز ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌، كاربه‌ده‌ستانی عێراق یەکەیەکی تایبەتییان بۆ حاڵەتە کتوپڕ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناڕازییان پێكهێناوه‌ و فه‌رمانده‌یه‌‌كی نیزامی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ پێشگرتن به‌ هێرشی خۆپیشانده‌ران كه‌ڵك له‌ ئامرازی توندووتیژی وه‌رده‌گرن. شایانی باسه‌، به‌دوای ئاگرتێبه‌ردانی كۆنسوولگه‌ری ئێران له‌ نه‌جه‌ف كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕوویدا، كاربه‌ده‌ستانی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان ڕاگه‌یاندووه‌. پێشتریش به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ر له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆنسوولگه‌ری ئێرانیان له‌ شاری كه‌ربه‌لا ئاگر تێبه‌ردابوو.