ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکوک توندوتیژی لێکەوتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان لیژنەیەک لە دەرچوانی دانەمەزراو لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەکە كۆبوونه‌وه، هێزێکی لیوای ٦١ی ئەنجومەنی وەزیرانیش چوتە ناو كۆبوونه‌وه‌كه و بەشداری کۆبوونەوەکەیان كردووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌نێوان خوێندكارانی ناڕازیی و ئه‌و هێزانه‌دا تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو دامەزراندنە دەکەن کە تێیدا لە دوو هەزار و ٨٤١ پلەی دامەزراندن تەنیا ٥٠٠ پلەی بەر ئەوان کەوتووە.