ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانه، بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی سنوورپارێزی تاجیكستان له سنووری نێوان ئه‌م وڵاته و ئۆزبهكێستان كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تی تاجیكستان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕووداوه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له سنووری نێوان ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئۆزبهكێستان ڕوویداوه. هاوكات سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان ژماره‌ی هێرشبه‌ره‌كانیان ٢٠ كه‌س ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شۆناس یاخود پێوه‌ندی سازمانی ئه‌م كه‌سانه هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ٢٢ كه‌س له‌وانه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.