به‌دوای هه‌ڵاتنی به‌ندكراوانی زیندانی “پارسیلۆن”ی خۆڕه‌م ئاباد له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، به‌ندكراوانی ئه‌لیگوده‌رز و فه‌شافوویه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندان به ئه‌منییه‌تی گیانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه ناڕه‌زایه‌تیی. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆییانه‌ی كه له زیندانی ئه‌لیگوده‌رز بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه‌كردن و هه‌روه‌ها هه‌ستانی دووكه‌ڵ له‌م زیندان ده‌بیندرێ.
گرته ویدیۆییه‌كان كه له لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌لیگوده‌رزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه نیشانی ده‌دا، زیندان بانه‌كان له سه‌ربانی ئه‌م زیندانه‌وه ته‌قه له به‌ندكراوان ده‌كه‌ن. هاوكات نیشانی ده‌دا كه له‌م زیندانه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و بارودۆخه كه مه‌ترسیداره. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوانی زیندانی فه‌شافوویه به هه‌مان شێوه ده‌ستیانداوه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی. شایانی باسه، به‌ندكراوان ده‌رگای زیندانیان شكاندووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س له به‌ندكراوان به‌م نه‌خۆشییه گیرۆده بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.