سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، پۆلیسی پۆرتله‌ند هێرشی كرده سه‌ر ناڕازییانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و ژماره‌یه‌ك له هه‌واڵنێران كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌ببوون ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكه‌هه‌ڵچوونه زیاتر له ٢٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان. شایانی باسه، تێكهه‌ڵچوونه‌كان كاتێك هاته ئاراوه كه پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له ئامڕازی سه‌ركوت كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای كوشتنی “جۆرج فلۆید” هاووڵاتیی ڕه‌ش پێست له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی مه‌ی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری پۆرتله‌ند و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردووه.