کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵك له‌ هه‌رسین

تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵك له‌ هه‌رسین

ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕژیم بۆ سەر گوندی “سوران کاکاوەند” سەر بە شاری هەرسین و كاردانه‌وه‌ی خەڵکی گوندەکە، ٥ کەس لە هێزەکانی ڕژیم بە سه‌ختی بریندار بوون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی سەرکوت كردنی خەڵکی گوندی “سوران کاکاوەند” سەر بە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، دەچنە ئەو گوندە و سەرەڕای بێڕێزی کردن تەقە لە خەڵکی گوندەکە دەکەن و کەسێکی خەڵکی ئەو گوندە بریندار دەکەن، لە وڵامدا خەڵکیش هێرش دەکەنە سەر ئه‌م هێزانه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا ٥ کەس لەو چەکدارانە بە سه‌ختی بریندار ده‌بن و دوای چەند ڕۆژ یەکێک لە چەکدارەکانی هێزی ئینتیزامی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و له‌ئێستادا هێزەکانی ڕژیم دەستیان کردووە بە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی گوندەکانی سووران و گرەبان.