کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونێكی دیكه‌ی چه‌كداری له‌ ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌

درگیری دوباره در ارتفاعات دیواندره 2

درگیری دوباره در ارتفاعات دیواندره 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، تێکلهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێكی نه‌یاری ڕژیم لە دیواندەرە هاتە ئاراوە و تۆپخانەکانی سپای پاسداران شوێنی شه‌ڕه‌كه‌یان تۆپباران كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە بەرزاییەکانی کوێستانی چلچەمەی دیواندەرە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی نه‌یاری ڕژیم هاتووەتە ئاراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەو تێکهەڵچوونە لە نزیک گوندی شاقەڵا ڕووی داوە تۆپخانەکانی سپا ئەو ناوچانەیان بوردمان كردووه‌. شایانی باسه‌، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە بەر دەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردووش هەر لەو شوێنە تێکهەڵچوونێکی چەکداری هاتبووە ئاراوە کە لە ئه‌نجامدا سێ ئه‌ندامی سپای پاسداران كوژران.