به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و یه‌كێك له هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن لە سنوورەکانی مەریوان و پیرانشار هاتە ئاراوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێش نیوه‌ڕۆی شەممە ٢٢ی خەرمانان، لە بەرزاییەکانی گوندی هەورامان و لە نزیک پایگای ژاڵانە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن هاته ئاراوە. شایانی باسه، ئه‌م شەڕ و تێکهەڵچوونە خەساری گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و هێزەکانی سپا دوای تێکهەڵچوونەکە بە چەکی قورس بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیان کردووەتە ئامانج. هه‌روه‌ها شەوی هەینی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری کانی خودا سەر بە پیرانشار هاتووەتە ئاراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانە گیانییەکانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه بڵانه‌بوونه‌ته‌وه.