به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەر لە بەرزاییەکانی گوندی بڵبەر سەر بە ناوچەی سەوڵاوا تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان سپای پاسدارن و یهكێك له هێزهكانی ئۆپۆزسیۆن هاتە ئاراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، له ئهنجامی ئهم تێکهەڵچوونە دو پاسدار کوژراون و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون. جێگهی ئاماژهیه، هەتا کاتی ئامادە کردن ئەم هەواڵە، هیچ کام لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم بەرپرسیارەتی ئهم تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتە ئەستۆ و میدیاکانی ڕژیمیش ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ نەکردووە.