به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: لە سنوورەکانی مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی نهیار هاتە ئاراوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی نهیاری ڕژیم و هێزەکانی سپای پاسداران کە لە پایگای دۆڵەبی ناوچەی سەردۆشی مەریوان جێگیر بوون هاتە ئاراوە. شایانی باسه، دوای ئەو تێکهەڵچوونە، هێزەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی ناوچەی سەردۆشیان تۆپباران کردووە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون و بریندار بوون. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئهمه سێههم تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سنوورەکانی سەوڵاوا، مەریوان و شنۆ لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و نهیارانی ڕژیم دێته ئاراوه.