کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ سه‌وڵاوا

121h

121h

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌ندامێكی سپای پاسداران كوژراوه‌ و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لە سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن هاتووەتە ئاراوە. شایانی باسه‌ ئەو شەڕە لە هەوارگەی “ژونێ” لە نێوان “دگاگا و ڕوار”  هاتووەتە ئاراوە و به‌هۆیه‌وه‌ پاسدارێکی خەڵکی قوروە کوژراوە و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هه‌تا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایه‌ن یان حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆن به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.