به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی چه‌كدار لە سنوورەکانی شاری شنۆ شەر و تێکهەڵچونێک هاتە ئاراوە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لە بەرزاییەکانی “سیاکێو”ی سەر بە شاری شنۆ تێکهەڵچونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی چه‌كداری دیكه هاتە ئاراوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به زیانە گیانییه‌كانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم شەرەی لەگەڵ سپا بە ئەستۆ نەگرتووە. شایانی باسه، هاوکات لەگەڵ ئەم تێكهه‌ڵچوونه، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی شاری شنۆ چوار لاویان داوەتە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن و دواتر دەستگیریان کردوون.