کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ سنووره‌كانی مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان ڕووی داوە و بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران کوێستانەکانی ناوچەکەیان تۆپباران کردووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، لە نێوان سپای پاسداران و یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم شەر و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە کوێستانەکانی سنووری نێوان گوندەکانی “ڕەشەدێ” و “دوویسە”ی مەریوان هاته‌ ئاراوه‌. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو تیکەڵچوونە سی کەس لە هەر دوو لایەن کوژراون و یەکێکیان لە ئەندامانی سپای پاسداران بووە و ئه‌و دوو کەسه‌ی دیكه‌ش لە ئەندامانی هێزی بەرانبەر بوونە. دوای روودانی ئەم شەرە هێزەکانی سپای پاسدارن بۆ چەند کاتژمێر کوێستانەکانی ئەو ناوچەیان تۆپباران کردووە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچكام له‌ حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەته‌ ئەستۆ.