ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، گرووپێك له په‌نابه‌رانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێ بوونی ئه‌م وڵاته‌یان نییه له به‌رابه‌ر بینای مێژوویی “پانتێئۆ” له پاریس كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، گرووپێك له به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه زۆربه‌یان به ڕه‌گه‌ز ئافریقایی بوون و خۆیان “جلیقه ڕه‌ش” پێناسه كردووه، چوونه‌ته ناو بینای “پانتێئۆن” و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌م بینایه‌دا ماونه‌ته‌وه. ناڕازییان كه ژماره‌یان نزیك به ٧٠٠ كه‌س بوون، خوازیاری ده‌ركردنی به‌رگه‌ی یاسایی بۆ نیشته‌جێ بوون له‌م وڵاته‌دا بوون. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشییان بردووه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران و بۆ بڵاوه پێكردنییان له گازی فرمێسك ڕێژ كه‌ڵكییان وه‌رگرتووه و لانیكه‌م ٣٧ كه‌سیشییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ژماره‌یه‌كیش له په‌نابه‌ران برینداربوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، جلیقه زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ ٣٥مین حه‌فته ده‌ستییان دایه خوپیشاندان. پێویسته بوترێ حه‌فته‌ی ڕابردوو نزیك به ٦ هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان له شاری پاریس به‌شدارییان كردبوو، به‌ڵام ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م حه‌فته‌یه به شێوه‌ی به‌رچاو كه‌متر بووه‌ته‌وه.