له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاكامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بێلارووس و سه‌ركه‌وتنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بۆ شه‌شه‌مین جاری به‌رده‌وام، به هه‌زاران كه‌س شه‌وی یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، پۆلیسی بێلارووس هه‌وڵی دا كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه به ناڕازییان له شاری “مینسك” پێته‌ختی بێلارووس بكات. هاوكات كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌دوای ئه‌وه هاته ئاراوه كه هه‌واڵنێریی ڕه‌سمی بێلارووس ڕایگه‌یاند كه “لۆكاشێنكۆ” له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا به ٨٠ له‌سه‌دی ده‌نگه‌وه به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه. “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” كه به دوایین “دیكتاتۆری ئۆرووپا” ناوزه‌دكراوه، بۆ زیاتر له ٢٦ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی بێلارووس دایه و نه‌یارانی ده‌ڵێن: ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگی نه‌یارانی خۆی كپ كردووه و ڕاگه‌یه‌نه‌ر سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ركوت كردووه.