لەئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و ئه‌رته‌شی توركییه لەناوچەى “جوولەمێرگ”ى باکورى کوردستان ٣ سەربازی ئه‌رته‌شی توركییه کوژران و ٣ گەریلاش گیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له دەروروبەرى ناوەندى “جوولەمێرگ” ڕوویداوە و بە هۆیەوە سێ سەرباز کوژراون و ٣ گەریلای پەکەکەش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات میدیاکانى پەکەکەش کوژرانى سێ سەبازەکەى توركییه‌یان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاندووە، ئەفسەرێکى دیکەش برینداربووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ڕۆژى ١٢ى ئەم مانگە ئه‌رته‌شی توركییه قۆناغى دووهەمى ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆ سەر ناوچەکانى “خواکورک” دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
هاوکات پێشتریش هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگەش ڕایگەیاندبوو كه چوار سه‌ربازی توركییه لە خواکورک كوژران و دوو گەریلاش گانیان له‌ده‌ست داوه.