به پێی ڕاپۆرته‌كان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ پێکدادانی سەربازی نێوان هێزەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنانی پشت ڕاست کردووەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته پێکدادانەکان لە سنووری باکووری ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە و هه‌تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکانی حیزبوڵڵا توندتر بووەتەوە و ئه‌وه‌ش نائه‌من بوونی ئه‌و ناوچانه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.