شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق كوژرانی پێنج سەرباز و برینداربوونی سێ سه‌ربازی دیکەی لە سنووری پارێزگای دیالە و كەركووك راگەیاند.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق: “لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەكدارانی داعش لە سنووری دیالە سەربازێك كوژرا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ، “دەستبەجێ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆیشتوونه‌ته شوێنی رووبەڕوو بوونەوەكە و لەكاتی گەیشتنیان بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی دیكە كوژران و ئەفسەرێك و سەربازێكیش برینداربوون”. هەروەها لە سنووری پارێزگای كەركووك بەهۆی تەقەی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەی توێڵعەی سەر بە شارۆچکەی دوبس، پۆلیسێكی فیدرالی عێراق برینداربوو.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، حەفتەی رابردوو چوار سه‌ربازی هه‌واڵگریی عێراق له سنووری شارۆچكه‌ی داقووق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنران. لەکاتی گەڕان بەدوای ئەو سەربازانەشدا داعش و هێزە عێراقییەکان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و دوو ئەفسەر و دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران.