کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له‌ نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵڵا له‌ باشووری لوبنان

درگیری نظامی اسرائیل و حزب‌الله در جنوب لبنان1

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ پێکدادانی سەربازی نێوان هێزەکانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته‌ لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنانی پشت ڕاست کرده‌وه‌.

“بنیامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانەی لە باکووری ئیسرائیل دەکەین. لە ماوەی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران له‌وانه‌ حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکە توندتر بووەتەوە.