به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نێوان ئه‌ڕته‌شی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغ” تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
شایانی باسه، هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ یه‌كتر به ده‌ستپێكی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه تاوانبار ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هێشتا ڕوون نییه كه ئاماری قوربانییانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه كه‌سانی نیزامین یاخود مه‌ده‌نیشن. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان ناوچه‌ی جێ ناكۆكی قه‌رباغیان تۆپباران كردووه. هاوكات ئه‌ڕته‌شی ئه‌رمه‌نستان له‌كاردانه‌وه به‌م هێرشه، بنكه‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجانی تۆپباران كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان ده‌یان ساڵه كه له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ناكۆكیان هه‌یه و هه‌وڵه‌كان و نێوبژیوانییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌تا ئێستا، هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.