ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای گیرۆده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئاوایی “چنار محه‌ممه‌دی” له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به وایروسی “ئیدز”، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له شاری له‌ردێگان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئینتزامی تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڵابوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ویدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیشانی داوه كه ناڕازییان ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ره‌و “خانه‌ی بێهداشت” به‌ردیان هاویشتوو و هه‌روه‌ها ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی شاری له‌ردێگانیان ئاگر تێبه‌رداوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری له‌ردێگان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.