ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خۆپێشانده‌ران ئیسپانیایی بۆ پشتیوانی له مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی ئاسن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته تێكهه‌ڵچوون.
به‌شدرابووانی ئه‌و خۆپێشیاندانه، له شاره‌كانی “پۆئێتره ڕێئاڵ” و هه‌روه‌ها “كادیس” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی و پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی مانگرتوو نیشان دا. كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارانی بۆ كۆتایی هێنان به‌و مانگرتنه تا ئێستا ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه و زیاتر له پێنج هه‌زار كرێكار و پێرسۆنیلی سه‌نایه‌عی ئاسنی ئه‌و وڵاته له مانگرتنێكی گشتی دان. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، و به‌ڕێه‌چوونی ڕێكه‌وتننامه‌كانی نێوان سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و خاوه‌نكاران بوون.