به پێی ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌كانی بێلارووس، پۆلیسی ئه‌م وڵاته به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بێلارووس، چه‌كی گه‌رمیان به‌كارهێناوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوون. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كانی له شاری “برێست” هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ڕۆژئاوای بێلارووس له نزیك سنووری له‌هێستان، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ڕۆژی چوارشه‌ممه لانیكه‌م هه‌زار كه‌س له ناڕازییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی بێلارووس له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.