ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی هێند و چین، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی هه‌ر دوو لا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی هێند به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی چین له ناوچه‌ی سنووری “لداخ” ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی هێند و هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی ئه‌ڕته‌شی چین، گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا، به‌رپرسانی هێند و چین زانیارییه‌كی وردیان سه‌باره‌ت به‌م ته‌قه‌كردنه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لداخ له باكووری وڵاتی هێند هه‌ڵكه‌وتووه و به به‌شێك له ئه‌یاله‌تی جامۆ و كێشمیر دێته ئه‌ژمار، به‌ڵام به‌هۆی ناڕوون بوونی سنووری نێوان ئه‌م دوو وڵاته، به‌رده‌وام له‌م ناوچه‌یه تێكهه‌ڵچوون دێته ئاراوه.