
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی به‌فرانبار، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونێكی خوێناوی له نێوان ئیسلامییه توندرۆكان و سه‌ربازانی ئه‌ڕته‌شی نیجێرییه، لانیكه‌م ٨٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه میلیشیا ئیسلامییه توندرۆكان، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی ئه‌ڕته‌ش له ڕۆژئاوای نیجێر له نزیك سنووری وڵاتی مالی. هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌ڕته‌شی نیجێر ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ٢٥ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦٣ كه‌سی دیكه‌ش له ئیسلامییه‌كان كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندرابوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش له‌ئه‌نجامی هێرشێكی هاوشێوه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌ڕته‌شی نیجێرییه له‌م ناوچه‌یه، لانیكه‌م ٧١ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
