به‌رپرسانی ناوخۆیی پارێزگایه‌كی مێكزیك ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی دوو باندی قاچاغی مه‌وادی موخه‌دیر له باكووری ئه‌م وڵاته لانیكه‌م ١٩ كه‌س كوژراون.
دادستانی پارێزگای “چی واوا” له‌م باره‌وه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه بانده‌كانی قاچاغی مه‌وادی موخه‌دیر له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی مه‌سیره‌كانی ئه‌و ماده‌یه بۆ ویلایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كتر له كێبه‌ركێ دان. هه‌روه‌ها وتیشی شه‌وی هه‌ینی ته‌رمی ١٨ كه‌س له قوربانیانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه و كه‌سێكی بریندار له شاری “مادرا” دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه‌سه برینداره‌كه پاش ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ساڵی ڕابردووش ٩ منداڵ له هێرشی كارتێله‌كانی مه‌وادی موخه‌دیر له مێكزیك كوژران.