رۆژی شهممه١٦ی ڕه‌شه‌ممه، سه‌رچاوه نیزامیه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند: به هۆی شه‌ری و پێكدادانی خوێناوی له ئۆستانی نه‌وت خێزی “مه‌ئارب”ی یه‌مه‌ن لانیكه‌م ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حووسی سه‌ر به ڕژیمی ئێران له مانگی رابردووه‌وه هێرشه‌كانیان چڕتڕ كردووه بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه نه‌وتیه كه دوایین بنكه‌ی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانه له باكووری یه‌مه‌ن. به‌پێی ڕاپۆتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه له‌م شهر و پێكدادانانه لانیكه‌م ٩٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپورته له ده‌ست چوونی “مه‌ئارب” زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن و هه‌ره‌شه و ومهترسییهكی گه‌وره‌یه له سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت سه‌دان هه‌زار كه‌س كه به هۆی شه‌ره‌وه روویان كردووه‌ته كه‌مپه‌كانی ناو بیابانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “مه‌ئارب” و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.