ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێكی تایه‌فه‌یی له پارێزگای “ژێمبیل” له قه‌زاقستان، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان ماڵیش له‌ناو ئاگردا سووتاون.
هاوكات به سه‌دان ژن و منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له ترسی درێژه‌ی كوشتاره‌كان په‌نایان بروودته سنووری وڵاتی قێرقیزستان. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه كه له ڕۆژی هه‌ینی ٧ی فێورییه‌وه له پارێزگای ژێمبیل ده‌ستی پێكردووه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی ١٠ هاووڵاتیی، زیاتر له ٣٩ كه‌سیش برینداربوون.