کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

تێكهه‌ڵچوونی خوێناویی ئه‌رته‌ش له‌گه‌ڵ نه‌یارانی كودتا له‌ میانمار

درگیری خونین ارتش با مخالفان کودتا در میانمار1

ئه‌رته‌شی میانمار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ناسراو به‌ “چین له‌ند” كه‌ نه‌یاری كودتای نیزامین له‌ شاری “میندات” تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتن و به‌هۆیه‌وه‌ ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌ش شاری “میندات”ی ناوچه‌ی جه‌نگی پێناسه‌ كردووه‌ و شایه‌تحاڵان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا تۆپخانه‌ و هێلی كۆپتێر له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه‌ به‌كارهێندراون. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ باقیی شاره‌كانی میانمار له‌ ئارا دایه‌ و ناڕازیان له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هاوپشتیی خۆیان  له‌گه‌ڵ نه‌یارانی شاری “میندات” ڕاگه‌یاندووه‌.