دانیشتووانی ناوچه‌ی “باخی په‌له‌وه‌ره‌كان”ی شاری “ئاستارا”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخاندنی ماڵه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه، كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌ی ئاستارا هاووڵاتییانی بێده‌ره‌تان و ژێر هێڵی هه‌ژارین و ماوه‌یه‌كه ڕژیم بۆ داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان گۆشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه. به پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری به یارمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس شه‌وانه هه‌وڵیان داوه ماڵه‌كان بڕۆخێنن كه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و تێكهه‌ڵچوون له نێوانیاندا ڕوویداوه. به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، نوێنه‌ری گیلان له مجلیس له پشت ئه‌و بابه‌ته‌یه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به فه‌رمانی ئه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك.