هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کوژرانى ١٢ سەربازى تورکییه‌یان لە چەند ناوچەیەکى باکورى کوردستان پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی په‌كه‌كه ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی ٢٥ی مانگی جولای لە “شەمزینان” زرێپۆشێکى ئه‌رته‌شی تورکییه‌یان كردووه‌ته ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورکییه کوژراون. له درێژه‌دا روونیشیانکردووەتەوە، ڕۆژی ٢٦ی جولایش هێزەكانیان لە هەرێمی خواكورك سەربازانی ئه‌رته‌شی توركییه‌یان كردووەتە ئامانج و به‌هۆیه‌وه سەربازێك كوژراوه و سەربازێكی دیكه‌ش برینداربووه. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه ئاشکراشیکردووە كه ڕۆژی ٢٧ی مانگی جولای لەسەرگردی “شەهید بۆتان”ی خواكورك لە چالاکییەکدا سەربازێكی توركییه كوژراوه و هەر لەو رۆژەشدا لە نزیك گوندی “خەدیتی”، سێ سەربازی توركییه كوژراون و سەربازێكی دیكه‌ش بریندار بووه. لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه، لە هەرێمی “بەرێ” له ناوچه‌ی “بەستای بۆتان” یەكینەیەكی شاراوەی ئه‌رته‌شی توركییه‌یان كردووه‌ته ئامانج و لەو چالاكییەشدا سێ سەرباز كوژراون و سەربازێكی دیكه‌ش برینداربوو.