کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و سپای پاسداران له‌ مه‌ریوان

تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌ نزیك گوندی كانی كۆن له‌ سنووری سوورێنی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی سپای پاسداران به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌ ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌ نابه‌رابه‌ره‌دا، به‌ داخه‌وه‌ فه‌رمانده‌یێكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌ ناوی ڕێبوار كه‌ریمیان ناسراو به‌ “ڕێبوار دارسه‌یران” گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حه‌متكێشانی كوردستان، پۆلێك له‌ كادر و ئه‌ندامه‌كانیان حازر نه‌بوون بچنه كه‌مپی سوورداش و خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌ر سنووری مه‌ریوان، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و پاش چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕی قورس، به‌ داخه‌وه‌ هاوڕێ ڕێبوار كه‌ریمیان گیانی ئازیزی به‌خت كردووه‌. هه‌روه‌ها سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداربوون چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌ كه‌ سپاس پاسدارانی كۆماری ئیسلامی شوێنی پێكدادانه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی به‌ چڕی تۆپباران كردووه‌ و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سوورێن ئاگری گرتووه‌