به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك لێیان كشانه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆرتر له‌گه‌ڵ یه‌ك له شه‌ڕێكی قورسدان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌شتوون، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی دێره‌زوور و ڕه‌قه، سه‌ره‌ڕای هێرش بۆ سه‌ر یه‌كتر، ژماره‌یكی زۆر له بیره نه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌یان ئاگر داوه ز یانێكی زۆر به‌ر حكومه‌تی كاتیی سووریا كه‌وتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی كاتیی سووریا به ڕێبه‌رایه‌تی “محه‌ممه‌د جۆلانی”، بڕیاری دابوو كه گروپ و هۆزه چه‌كداره‌كانی سووریا به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا توانای كۆنترۆڵ كرانیانی نه‌بووه، به‌ڵكوو پێشڕه‌وییه‌كی زۆریان كردووه.
