ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له ئیسفه‌هان و تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی كه ڕۆژی ڕابردوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ پارێزگای یه‌زدیان شكاندبوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی فه‌راجا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند جووتیار به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوون