شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرماشان له ئاست سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی كرماشان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه حكوومه‌ت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه دا نیشان دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن. جێگای ئاماژیه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بۆ شاره گه‌وره‌كان گواسته‌وه و هه‌وڵی دا كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر شاره‌كاندا زاڵ بكات.