ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، دانیشتووانی كوردی شاری كه‌ركووك له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی ڕێگای كه‌ركووك- هه‌ولێر خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه عه‌ره‌ب و توركه‌مانه‌كانی سه‌ر به گرووپی “ئه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی نیزامی بۆ پارتی دیمۆكراتی كوردستان، شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركووكیارن داخستووه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌و شوێنه‌وه تێپه‌ڕ بێت ئازاری ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن. ڕۆژی شه‌ممه دانیشتووانی كوردی شاری كه‌ركووك كه له ئاست ئه‌و دۆخه وه‌زاڵه هاتبوون خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌قه‌ی هه‌وایی هێرشیان كرده سه‌ریان و له ئاكامدا خۆپێشانده‌رێك كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
