تێكهه‌ڵچوونی نێوان خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته
ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی حراسه‌تی بینای ژماره سێی شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز، هێرشیان كرده سه‌ر خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كی زۆر، به توندوتیژی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی سته‌ملێكراو هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه و ته‌نانه‌ت مۆبایلی كۆمه‌ڵێك له ناڕازیان زه‌وت كراون. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا باره‌ها خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن ڕژیمه‌وه وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
