به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌رزایه‌كانی كۆساڵان له سه‌وڵاوای مه‌ریوانیان تۆپباران كرد و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانیان و گه‌ریلاكانی پژاك ڕوویدا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی تۆپخانه و هاوه‌نه‌وه شاخه‌كانی كۆساڵانی به چڕی بوردوومان كردووه به‌ڵام هیچ زیانێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه. كاتێك سپای پاسداران ویستوویانه به لۆدر و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی سه‌نگه‌ر و جاده لێ بده‌ن له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكان به شه‌ڕ هاتوون و سه‌ربازێكی سپای پاسداران كوژراوه و هێشتا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و درۆنی سیخوڕی به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
