شه‌وی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، سێ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شه‌قامی كرێكاری شاری ئیرانشه‌هر، له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو كرایه ئامانج و به هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم به هۆی سه‌ختی هێرشه‌كه كوژراو و بریندارێكی زۆریان هه‌یه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م 3 كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، وێستگه‌ی پشكنینی “فه‌هره‌ج” له شاری كرمان، دیسان له لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازییه‌وه به سه‌ختی كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌م هێرشه‌ی دووشه‌مه زانیارییه‌ك به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ یه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌م هێرشه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
